کوردستانی
هەوڵدەدرێت نرخی کارتی مۆبایل کەمبکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە وتەی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لیژنەی پەیوەندی و گواستنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کار بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی کۆمپانیاکانی مۆبایل دەکات.
بە وتەی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لیژنەی پەیوەندی و گواستنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کار بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی کۆمپانیاکانی مۆبایل دەکات.
كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی پەیوەندی و گواستنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکەیاندا، تاوتوێی ئەوەکرا لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2022 ئەو بڕە پارەیەی کۆمپانیاکان خستوویانەتە سەر کارتی مۆبایل لاببرێت یان کەمبکرێتەوە.
کاروان یاروەیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەکە چەند رێوشوێنێکی دیکەی دیاریکردووە، تا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان راوێژبکرێت بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو.
باسی لەوەشکردووە، پێشتریش لە نووسراوێکی فەرمیدا دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیی عیراق داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، نرخی کارتی مۆبایل کەمبکرێتەوە و ئەو پارە زیادەیەی خراوەتەسەری بووتە بارگرانی بۆ هاوڵاتییان و لاببرێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


