کوردستانی
وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی جیاوازی نرخی حەج روونکردنەوەدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هۆکاری گرانتربوونی نرخی پرۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە عیراق بۆ هەشت هۆکار دەگەڕێتەوە، لەوانەش شوێنی مانەوە و خزمەتگوزارییەکانی حاجیانی هەرێم بەرزترە بەراورد بە حاجیانی دیکەی عیراق.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەشكردوە، هۆکاری گرانی نرخی پرۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شوێنی مانەوەی حاجیان (زۆر نزیکتر) لە شوێنی حاجیانی عیراق دابینکراوە بەشێوەیەک نزیک "حەرەمی پیرۆزەو پاک و خاوێن و بەکوالێتیەکی باش، حاجیان بەئاسانی دەتوانن ھاتوچۆ بکەن ئەمەش نرخی لەگەڵ شوێنێکی دورە دەستی بێ کوالێتی دەگۆرێ و جیاوازە".
دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی ئەوقاف:
روونکردنەوەیەک لە سەرۆکی لێژنەی دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانی پرۆسەی حەج سەبارەت بەنرخ و تێچوی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2022 سەرۆکی، لێژنەی خزمەتگوزاریەکانی حاجیانی ههرێمی کوردستان ئەم خاڵانە دەخاتەروو.
یەکەم:
شوێنی مانەوەی حاجیان (زۆر نزیکتر) لە شوێنی حاجیانی عیراق دابینکراوە بەشێوەیەک نزیک حەرەمی پیرۆزەو پاک و خاوێن و بەکوالێتیەکی باش، حاجیان بەئاسانی دەتوانن ھاتوچۆ بکەن ئەمەش نرخی لەگەڵ شوێنێکی دورە دەستی بێ کوالێتی دەگۆرێ و جیاوازە.
دووەم:
نرخی پلیتی فرۆکەی گواستنەوەی ھەرحاجیەکی ھەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەکانی ھەولێر سلێمانی بڕی (100) دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی عیراق گرانترە.
سێ یەم:
توانیومانە لە ئەمساڵدا سێ ژەم خواردنی شایستە و گونجاو بۆ حاجیانی کوردستان (بەمینیۆی دەوڵەمەند و ھەمەجۆر) دابین بکەین لەکاتێکا لەعیراق تەنیا دوو ژەم خواردن دابینکراوە.
چوارەم:
سەبارەت بەچارەسەری پزیشکی حاجیان لیژنەکەمان توانی بۆ یەکەمجار گرێبەست لەگەڵ باشترین کۆمپانیای دابینکردنی دەرمانی کوالێتی بەرزی سعوودیە بکات جیاواز لەساڵانی رابردوو.
پێنجەم:
لەو بڕەی پارەیەی کەدەکاتە (4700) دۆلاری حاجیانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ بڕی ( 3397) دۆلار دەچێتەسەرحسابی دەستەی باڵای حەجی عیراق لە بەرانبەر ھۆتێل و مانەوەی حاجیان لە مەدینەی پیرۆز گواستنەوەو تێچوی( المطوفينى سعوديه) واتە لەوبڕە تەنیا( 1300) دۆلار، بۆئەم ھەموو خزمەتگوزاریانەی خوارەوە لەلایەن لێژنەی ئێمە لە مەککەی پیرۆز بۆ گرێبەستی ھۆتێل و تەندروستی و ھاتوچۆ و دابینکردنی خواردن و دەرمان تەرخانکراوە.
شەشەم:
دەستەی باڵای حەجی عیراق وێرای پارەی حاجیانی خۆیان ھاوکاری (نفقات الحاکمە) یان ھەیەو بودجەی تایبەتیان بۆدابین دەکرێ، ھەروەھا دەستەی حەجی عیراق وەبەرھێنان لە پرۆسەی عومرەدا دەکەن، لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان لەم بودجەو ھاوکارییە بێ بەشکراوە.
حەوتەم:
بەڕێزان لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان، زانیاریان هەیە لەسەر پڕۆسەی حەج لە ساڵانی رابردوو کە خەرجی دوری و نزیکی ھۆتێل لە مەککەی پیرۆزچەندەجیاوازی هەیە بۆ مانەوەی حاجیان.
هەشتەم:
لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان و ھەرلایەنێک هەر کاتێک بیانەوێت دەتوانن ناوەڕۆکی گرێبەستەکانی تایبەت بە بواری حەج لە بەڕێوەبەایەتیی گشتیی حەج و عومڕە ببین کە واژۆکراون.
لە کۆتایدا ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی وەکو ئەرکێکی نەتەوایەتی و ئایینی خۆمان لە هەمو لایەک بە بەرپرسیارتر و پەرۆشتر بۆ ئەم پرۆسەیە دەبینین بۆ خزمەتکردنی حاجیانی هه رێمی کوردستان، بۆیە داوا لە هەمو لایەک دەکەین ئەم پرۆسە ئایینیە پیرۆزە تێکەڵ بە ململانێی سیاسی و مزایەدەی سیاسی نەکرێت.
زیندین مولود سورچی
بریکاری وەزارەت
سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزاریەکانی پرۆسەی حەج
31-5-2022
ر. ئ.

بیروڕا