کوردستانی

ئایا ئۆتۆمبێلی نوقڵ تۆماردەکرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا ئۆتۆمبێلی نوقڵ  تۆماردەکرێت؟
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی باس دەكرێت تاوەكو و ئێستا نەهێندراوە، ئەگەر بهێندرێت دەبێت بە مەنەفێستەوە بهێندرێت.

سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلە بچوکە نوێیەی چەند رۆژێکە سۆشیاڵ میدیای تەنیوە فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەگوێرەی مەنەفێستەكەی دەبێت، كە پێی هاوردە دەكرێت، ئەگەر ئۆتۆمبێل بێت ئەوا مامەڵەی ئۆتۆمبێلی لەگەڵ دەكرێت و ئەگەر ماتۆڕیش بێت بە ماتۆڕسكیل مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت".

جەختیشی كردەوە "رێگە بە هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێك نادرێت تۆماربکرێت، ئەگەر مەنەفێستی نەبێت و بە گومرگەکانی حکومەتی هەرێم تێنەپەڕیبێت".

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو ئۆتۆمبێلە کە بە (نوقڵ) ناوی دەبرێت، نرخی هەزار دۆلارە و مانگانە تەنیا حەوت لیتر بەنزینی دەوێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan