کوردستانی

بەدواداچوون بۆ خراپی دۆخی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەدواداچوون بۆ خراپی دۆخی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەكرێت
مەودا میدیا-

لیژنەی دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لیژنەی دارایی بەدواداچوون بۆ خراپی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەکات.
  
لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی دارایی پەرلەمانى کوردستان ئاماژە بەوەدەکات "بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی خراپی میکانیزمی دابه‌شكردنی مووچەی خانەنشینان، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لاوەکی لە پەرلەمانتاران لیزا فەلەکەدین، عومەر گوڵپی و بەڵێن ئیسماعیل".  
  
باسی لەوەشکردووە "لیژنەی پێکهێنراو لە میانەی چەند سەردانیکردنێکی مەیدانیدا بۆ هەریەک لە تەکنەلۆژیای بانکەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانکەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری. ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدا".  
  
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لیژنەکە ئەنجامی بەدواداچوونی خۆی لە میانەی راپۆرتێکدا کۆکردووەتەوە و لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوورییدا دەکرێتە یەکێک لە تەوەرەکان و گفتگۆی لەسەر دەکرێت، لە راپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر کێشە و بەربەستەکان، و لەپاڵ ئەمەشدا باس لەڕێگە چارەسەرەکان کراوە بۆ رێکخستنەوەی سیستەمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان". 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan