کوردستانی
بۆ ئەمساڵ بڕی 650 تۆن کورتهێنان لە بەرهەمی گەنم هەيە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رایدەگەیەنێت، بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان ساڵانە پێوستیمان بەبڕی یەك ملیۆن تۆن گەنم هەیە، بەڵام پێشبینی دەكەین بۆ ئەمساڵ بە نزیكەی تەنها 350 هەزار تۆن گەنم بەرهەمبهێندرێت.

وەرزی دروێنەی دانەوێڵە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، سەبارەت بە بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە نزیكەی یەك ملیۆن تۆن گەنم هەیە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی ناوخۆ، بەڵام ئەمساڵ نەمانتوانیوە ئەو بڕە گەنمە بەرهەمبهێنین بەڵكو پێشبینی دەكەین ئەمساڵ بڕی نزیكەی 350 هەزار تۆن گەنم بەرهەمبهێندرێت".
باسی لەوەشکرد "ئەو گەنمەی ئەمساڵ بەرهەمهاتووە لە رووی بڕوو كوالیتی و جۆرەكەیەوە لەو گەنمەی ساڵی رابردوو بەرهەمهاتووە زۆر باشترە، هاوكات لە رووی نرخیشەوە ئەمساڵ تەنها یەك نرخ دیاریكراوە كە بۆ هەرتۆنێك 850 هەزار دینار دیاریكراوە، بەڵام ساڵی رابردوو سێ جۆر نرخ دیاری كرابوو"
ئەوەشی روونکردەوە "هاوكات ئەمساڵ ئەو گەنمانەی پشتیان بە ئاوی باران بەستبوو لە گەرمیانەوە تا دەشتی هەولێر، بەهۆی وشكەساڵییەوە بەرهەمیان نەبووە، بەڵام ئەو گەنمانە كە ئاودێری كراون بە نیمچەیی پشتی بە ئاوی باران بەستووە بەرهەمیان باش بووە".

ر. ئ.
بیروڕا