کوردستانی

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ یەکێتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ یەکێتی
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 47ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاراستەی یەکێتی دەکات و داوا دەکات پشتگیریی حکومەت بکەن.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لەپێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "ئومێدەوارم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک بەشدارێکی سەرەکی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، پشتیوانی بەهێزی حکومەت بن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکات"،

هەر لە پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی جەختی کردەوە لە هاوهەنگی نێوان لایەنە کوردستانییەکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی داکۆکیکردن لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.

لە 1ی حوزەیرانی ساڵی 1975بە سەرپەرشتیی جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی کۆچکردووی یەکێتی بە فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندرا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan