کوردستانی
ژیانی منداڵانی هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەپێی یاسای کار کە لەئێستادا کاری پێدەکرێت منداڵ دەتوانێت لە تەمەنی 15 ساڵییەوە کاربکات، ئاماژە بەوەشدەکات لەئێستادا لە هەرێم دیاردەیەکی ترسناک هەیە ئەویش کارکردنی منداڵانە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان.
شادی نەوزاد، ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە لە هەرێمی کوردستان لەئێستادا لە بەردەم کێشەیەکی گەورەداین کە ئەویش کارکردنی منداڵانە، بەپێی یاسای کار کە لەئێستادا کاری پێدەکرێت منداڵ دەتوانێت لە تەمەنی 15 ساڵییەوە کاربکات".
ئەو ئەندامەی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ وتی "بەپێی یاسای پەروەردەبێت دەبێت منداڵ تاوەکو تەمەنی 13 ساڵی خوێندنی ئیلزامی بێت و بخوێنێت، واتە جیاوازی نێوان خوێندنی ئیلزامی و کارکردنی منداڵ دوو بۆ سێ ساڵە".
باسی لەوەشکرد "لەئێستادا لە هەرێم دیاردەیەکی ترسناک هەیە ئەویش کارکردنی منداڵانە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان لە خوار ئەو تەمەنەی کە یاسای رێگەی داوە، چونکە ئەمە وادەکات منداڵ رووبەڕووی تووندوتیژی و دەستدرێژی بێتەوە".
لەبارەی رێگیرکردن لە دیاردەی کارکردنی منداڵ شادی نەوزاد وتی "دەبێت حکومەت و پەرلەمان و رێکخراوەکان بە هاوبەشی کاربکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی کارکردنی منداڵان و پاراستنی ژیانی منداڵان".
1ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی منداڵان دیاریکراوە، بەڵام لە جیهاندا منداڵانێکی زۆر بەهۆی کارکردنەوە ژیانیان لە مەترسیدایە و لە هەرێمی کوردستانیش ئەم دیاردەیە بەدیدەکرێت.
س.ر

بیروڕا