کوردستانی

نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ئایار دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ئایار دیاریکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ئایاری 2022 دیاریکرد و بەپێی دیاریکردنەکە بێت نرخی یەک ئەمپێر له‌نێوان (4.500) دینار بۆ (6.500) دینار ده‌بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبونه‌وه‌ و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو (ئایار) له‌نێوان (4.500) دینار بۆ (6.500) دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخه‌كان جیاواز ده‌بێت".

ئاماژە بەوەکراوە "سه‌باره‌ت بە به‌رنامەى كاركردنى موه‌لیده‌ش له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه‌ 24 كاتژمێر ده‌بێت و هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه‌، پێویسته‌ كار به‌ موه‌لیده‌كانیان بكه‌ن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan