کوردستانی

بڕیارێک لەبارەی قەرزەکانی هاوڵاتییانەوە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێک لەبارەی قەرزەکانی هاوڵاتییانەوە درا
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار بڕیاریدا و دەڵێت کاتەکەی درێژناکرێتەوە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان كە ئاراستەی سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی سەر بە وەزارەتەكە و بەرێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ كراوە تیادا هاتووە "دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی رێژەی 15%ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی و شوێنەوار كە لەلای هاوڵاتییانە تاوەكو 6ی ئەم مانگەیە و لەو وادەیە بەدواوە درێژناكرێـتەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو هاوڵاتییانەی قەرزی حكومەتیان لایە لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی ماوە، سەردانی دامودەزگەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار و شوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەندبن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan