کوردستانی
نرخی گۆشتی ماسی لە بازاڕەکاندا بەرزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نرخی ماسی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەئاوییەكانی حكومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "نرخی یەک کیلۆ ماسی کارب نۆ هەزار دینارە".
سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرزبوونەوەی نرخی ماسی لە بازاڕەکاندا بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسییەوە هاوردەکردنی ماسی لە ناوەڕاست و باشووری عیراق و حکومەتی ئێرانەوە قەدەغەکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق و ئێران لە رۆژی 25ی ئایاری 2022 دوای پێدانی راپۆرتی کۆتایی هاتنی نەخۆشییەکە دووبارە هاوردەکردنی ماسی دەستیپێکردەوە، هەروەها هۆکاری دووەم بەرزبوونەوەی نرخی ئالیکە لە هەموو جیهاندا ئەمەش کاریگەری هەبووە".
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ وتی "ئێستا کاتی قەدەغەکردنی ماسییە لە رووبار و بەنداوەکان ئەمەش کاریگەری خۆی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی ماسی، دوای 15ی حوزەیرانی 2022 راوەماسی دەستپێدەکاتەوە و بە رادەیەکی کەمیش بێت کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی ماسی دەکات".
وتیشی "نرخی ماسی دیاریکراو نییە و بەپێی خواست و خستنەڕووی بازاڕ دەگۆڕێت، بەڵام لەئێستادا نرخی یەک کیلۆ ماسی کارب بۆ نۆ هەزار دینار بەرزبووەتەوە".
س.ر

بیروڕا