کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی 100 ئۆتۆمبێلی دەست بەسەرداگیراو دەفرۆشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی 100 ئۆتۆمبێلی دەست بەسەرداگیراو دەفرۆشێت
مەودا میدیا-

 هاتوچۆی سلێمانی فرۆشتنی 91 ئۆتۆمبێل لە زیادكردنێكی ئاشكرادا رادەگەیەنێت كە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆیە و هەر كەس ئارەزوووی كڕینی هەیە دەتوانێت بەشداربێت لە كڕینەوەیان .

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی-دا هاتووە، پشت بەستن بە رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ( 1 ) ی ساڵی 2016 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی فرۆشتنی 91 ئۆتۆمبیلی دەست بەسەردا گیراو دەفرۆشێت كە لە گەراجی دەست بەسەردا گرتنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ كە لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانین.

باس لەوەشکراوە، هەر كەسێك ئارەزووی كڕینی ئەم ئۆتۆمبیلانەی هەیە، دەتوانێت بەشدار بێت لە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا، بە رەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:-

1 – كەسی بەشداربوو دەبێت چەكی پەسەندكراو ئامادە بكات لە رۆژی زیادكرنی ئاشكراكەدا.

2 – كڕیار گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنی ئاشكراكە دەگرێتە ئەستۆ.

3 – دەبێت كڕیار لە ماوەی ( 14 ) چواردە رۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبیلەكان بە سكراب ( بە 3 سێ‌ پارچە ) بباتە دەرەوەی گەراجەكە و پاش تێپەربوونی ئەو ماوەیە رۆژانە بڕی (یەك ملیۆن ) دینـــــار سزای دواكەوتنی لێ‌وەردەگیرێت.

4 – پرۆسەی سكرابكردنی ئۆتۆمبیلەكان دەبێت لە لایەن كڕیارەوە ئەنجامبدرێت و لە رێكەوتی 17ی 6ی 2022دەستپێدەكات ، تا وەكو 30ی 6ی 2022كۆتایی دێت و رۆژانە لە كاتژمێر ( 8 ) ی بەیانی تاوەكـو ( 6 ) ی ئێوارە رێگەپێدراوە لە ناو گەراجەكە ئەو كارە بكرێت.

5 – پرۆسەی زیادكردنی ئاشكراكە لە رێكەوتی 16ی 6ی 2022لە كاتژمێر ( 10 ) ی سەر لە بەیانی لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی ئەنجامدەدرێت.

تێبینی :پێشتر لە رۆژنامەكاندا بڵاوكراوەتەوە كە بەرواری 1ی 6ی زیاد كردنی ئاشكراكە بەڕێوەدەچێت، بەڵام گۆڕدرا بۆ 15ی ئەم مانگە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan