کوردستانی
بورهان عەلی: تووندوتیژی دژی پیاوان لە ئاستێکی بەرزدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ 196 حاڵەتی تووندوتیژی لەلایەن ژنانەوە دژی پیاوەکانیان ئەنجامدراوە و رێژەکە لە ئاستێکی بەرزدایە.
بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەراورد بەساڵی رابردوو تووندوتیژی دژی پیاوان لەلایەن ژنانەوە کەمی نەکردووە و رێژەکە لە ئاستێکی بەرزدایە و لە پێنج مانگی رابردوودا 17 پیاو خۆیان کوشتووە و سێ پیاویش بە هاوکاریی کەسانی دیکە لەلایەن ژنەکانیانەوە کوژراون".
سەرۆکی یەکێتی پیاوان ئاماژەی بەوەشکرد "تووندویژییەکان دژی پیاوان لە ئاستێکی بەرزدایە و بەجۆرێک لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ 196 حاڵەتی تووندوتیژی لەلایەن ژنانەوە دژی پیاوەکانیان ئەنجامدراوە".
پسپۆڕانیش هۆکارەکانی ئەم توندوتیژییە بۆ چەندین هۆکار دەگێڕنەوە لەوانە خیانەتی هاوسەری، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، خراپی باری دارایی... و چەندین هۆکاری دیکە.
ر. ئ.

بیروڕا