کوردستانی
پەیامێک لە سەرۆکی یەکێتییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەبۆنەی 47 مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەند، ئێمە بەڵێنمان بە خەڵکی سەربەرزی کوردستان داوە خزمەتیان بکەین و قەرەبووی ساڵانێکی پڕ لە قەیران و سەختییان بۆ بکەینەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبۆنەی 47 مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەوە لە پەیامێکدا رایگەیاند "کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، یەکێتییە قارەمان و تێکۆشەرەکان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر، لە یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و (46)هەمین ساڵەی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، لە دڵەوە پیرۆزبایی ئەم یادە مەزن و رۆژە مێژووییەتان لێدەکەم".

سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت "لەم رۆژە پیرۆزەدا دروود و سڵاو بۆ رۆحی پاکی ئەو شەهیدە قارەمانانە دەنێرین کە خوێنی خۆیان کردە قوربانیی ئامانجە باڵاکانی یەکێتی کە خەبات بوو لەپێناو سەرفرازیی خەڵکی کوردستان. سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین کە نموونەی وەفاداریی و خۆڕاگریین. رۆڵی سەرکردە قارەمان و تێكۆشەرەکانی رۆژانی خەبات لە یادناکەین و بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەناوی رەنجدەران و هەژارانەوە گەشەی کرد و هەر ئەوانیش بەردەوامییان بە کاروانی خەباتدا، بۆیە ئەم رۆژە مەزنە بەتایبەت لە ئەوان پیرۆز دەکەین و سەری رێزمان بۆ قوربانیدان و تێکۆشانیان دادەنەوێنین. لە ساڵانی رابردوودا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چەند قۆناغێکی سەخت و دژواردا تێپەڕی، بەڵام رۆحی بەرەنگاریی یەكێتییە دڵسۆز و قارەمانەکان بوو کە شکستی گۆڕی بۆ سەركەوتن. بۆیە خۆمان بە قەرزار و سوپاسگوزاری ئێوە دەزانین و ئەو هەڵوێستە جوامێرانە و مێژووییەتان لەیادناکەین".
باسی لەوەشکردووە "هەڤاڵانی سەربەرز، لە دوای دیداری یەکێتییەوە حزبەکەمان دەچێتە قۆناغێکی نوێی کاری سیاسییەوە. نوێبوونەوە و چاکسازی بنەمای کارکردنمان دەبێت و داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نوێ بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر و حوکمڕانییەکی تەندروست کاری لە پێشینەمان دەبێت".
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی "ئێمە بەڵێنمان بە خەڵکی سەربەرزی کوردستان داوە خزمەتیان بکەین و قەرەبووی ساڵانێکی پڕ لە قەیران و سەختییان بۆ بکەینەوە. ئەمەش هاوکاری و هەماهەنگی هەموولایەکمانی پێویستە و دەبێت لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە مێژوویی و نیشتمانییەدا بین".
جەختیش دەکاتەوە "لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە پارێزەری بنەما نەگۆڕەکانی یەکێتی دەبین کە خۆی لە پاراستنی مافی مرۆڤ، ئازادی رادەربڕین و پتەوکردنی پایەکانی دیموکراسیدا دەبینێتەوە. جەخت لە قووڵکردنەوەی رۆحی تەبایی نێوان نەتەوە، پێکهاتە و ئاینزاکان دەکەینەوە و فرەڕەنگی کوردستانمان دەپارێزین. گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ هێز و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە بنەمای کارکردن تاوەکو هەموومان پێکەوە بتوانین خزمەتگوزارییەکی شایستە و داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ خەڵکی کوردستان دەستەبەر بکەین".
دووپاتیشی دەکاتەوە "لەسەر ئاستی عیراقیش دەستوور دەکەینە پێوەری کارکردنمان بۆ بەدەستهێنانی ماف و داوا رەواکانی میللەتەکەمان. لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبین و رێگری لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەکەین. پشتیوانی گەنجە دڵسۆزەکانمان دەبین و هاوکاریان دەبین بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی تواناکانیان. سروشتی جوانی کوردستان و ژینگەمان لەیاد نەکردووە و دەمەوێت لێرەوە بۆ هەموولایەکی رابگەیەنم لە ئەمڕۆوە تاوەکو یادێکی تری دامەزراندنی یەکێتی، یەک ملیۆن نەمام لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەچێنین و سەوزکردنی کوردستانمان لە ئەستۆ دەگرین".
لە کۆتاییشدا دەڵێت "سڵاو لە رۆحی پاکی سەرکردە و رابەڕمان سەرۆک مام جەلال و دروود بۆ گیانی هەموو شەهیدانی رێگەی خەبات و شکۆمەندی".
ر. ئ.
بیروڕا