کوردستانی
بەڵێنێک لە وەزیری داراییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانی كرد و بەڵێنی بە نوێنەری بازرگاناندا كار ئاسانی بۆ زیاتر بكرێت لەپێناو زیاتركردنی داهات و سوود گەیاندن بە هاوڵاتییان بە گشتی و بازاڕ و بازرگانان بە تایبەتی.

لە راگەیەندراوێكدا کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە هاتووە "ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم، بە ئامانجی لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم جوڵەی بازرگانی، بەشێوەیەكی مەیدانیی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانی بەسەركردەوە".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە كۆبوونەوەیەکدا سەرپەرشتیاری دەروازەكە و ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە داوایانكرد بە ئامانجی زیاتركردنی داهات و زیاتركردنی جوڵەی بازرگانیی كارئاسانی بۆ ھاوردەكردن و ھەناردەكردنی كاڵاكان و شێواز و نرخی گواستنەوە و رسوماتەكانیان بكرێن.
باسی لەوەشکردووە، دواتر وەزیری دارایی لەگەڵ نوێنەری سەرجەم بازرگانانی سنوورەكە كۆبووەوە و بەڵێنیپێدان لەگەڵ سەرجەم ئەو وەزارەتانەی كە كاری پێكەوەییان هەیە لە دەروازەكان كۆبوونەوەیەكی تایبەت ئەنجامبدەن بە ئامانجی كارئاسانی بۆ زیاتركردنی جوڵەی بازرگانی و زیاتركردنی داهات و سوود گەیاندن بە هاوڵاتییان بە گشتی و بازاڕ و بازرگانان بە تایبەتی.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا