کوردستانی

تەندروستیی هەرێم: رێژەی مردن بە کۆرۆنا بووەتە سفر

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی هەرێم: رێژەی مردن بە کۆرۆنا بووەتە سفر
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەی زیاتر لە مانگێکە هیچ حاڵەتێکی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "زیاتر لە مانگێكە هیچ حاڵەتێكی مردن لە هەرێمی كوردستان بەهۆی پەتای كۆرۆنانە تۆمارنەكراوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەرێمی كوردستان لە ئاستی وڵاتە پێشكەوتوەكان و نمونەی سەركەوتوو بووە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

هاوکات وەزارەتی تەندروستی سوپاسی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دەکات كە خۆنەویستانە و بە روحی گيانفیدایی لە رێزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوە بوون.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan