کوردستانی

بەرهەمی هەنگوینی ئەمساڵ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماردەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرهەمی هەنگوینی ئەمساڵ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماردەکات
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە پێچەوانەی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ، ئەمساڵ دۆخی هەنگەوانی بەراورد بە ساڵانی رابردوو باشترە و چاوەڕێی بەرهەمی باشتر و زیاتر دەکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە یەکی حوزەیرانی 2022 عارف شێروانی، سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمساڵ بەرهەمی هەنگوین بەراورد بە سەڵی رابردوو زۆر زیاتر و باشتر دەبێت، ئەویش بەهۆی ئە بارانەی کە لە کۆتایی مانگی چوار باری، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەرهەمی هەنگوین و هەنگ هەبووە، چونکە گژوگیای بووژاندەوە و گوڵدارەکان گوڵیان گرت". 
 
 عارف شێروانی دەشڵێت "بەهۆی کەمبارانی هاوینی ئەمساڵ گەرمدەبێت و لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، گوڵ شیلەی زیاتر دەردەدات، ئەمەش دەبێتە خۆراکێکی زۆرباش بۆ هەنگ و بەرهەمی هەنگوین".
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی رابردوو بەرهەمی هەنگوین لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان 700 تۆن بووە و پێشبینی دەکەین ئەمساڵ زۆر زیاتربێت لەو بڕە و بگاتە نزیکە یەک هەزار تۆن. 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan