کوردستانی
هۆشدارییەک لە تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ته‌ندروستیی سلێمانی، هۆشداری له‌باره‌ی زیادبوونی شه‌پۆلی سكچون و رشانه‌وه له‌ناو منداڵان ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، له دوو رۆژی رابردوودا، له‌كۆی 103منداڵ كه داخڵی نه‌خۆشخانه كراون، 102 منداڵیان به‌هۆی سكچون و رشانه‌وه‌وه بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا، 63%ی ئه‌و منداڵانه‌ی داخڵی نه‌خۆشخانه بوون به‌هۆی سكچون رشانه‌وه بووه، له ئێستادا شه‌پۆلێكی سكچون و رشانه‌وه له ناو منداڵاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه رێژه‌یه‌كی له منداڵان داخڵی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.

د. پشده‌ر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی د. جه‌مال ئه‌حمه‌د رشیدی منداڵان رایگه‌یاندوه "له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردودا 163 منداڵ داخڵی نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شیدی منداڵان كراون، له‌و رێژه‌یه‌ش 102 منداڵیان به‌هۆی سكچون رشانه‌وه بوون".
د. پشده‌ر عه‌بدوڵڵا له‌په‌یامێكیشدا داوای له دایكان و باوكان كردووه، به‌بێ راوێژی پزیشك ده‌رمان به‌منداڵه‌كانیان نه‌ده‌ن و رایگه‌یاندووه، "تكایه له‌خۆته‌وه ده‌رمان به‌كارمه‌هێنه چونكه هۆكاره‌كان جیاوازن و چاره‌سه‌ره‌كانیشیان جیاوازن".
بۆ رێگه‌گرتن له تووشبوون به سكچون و رشانه‌وه باشتره ئه‌م هه‌نگاوانه بنێیت:
یه‌كه‌م: هه‌موو ئاوێك بكوڵێنه پاشان ساردی بكه‌ره‌و بۆ خواردنه‌وه به‌كاریبهێنه.
دووه‌م: خواردن له‌ناو سه‌لاجه هه‌ڵبگره.
سێیه‌م: سه‌وزه میوه پێش خواردنی جوان بشۆره‌وه.
چواره‌م: زو زو ده‌ستی منداڵه‌كه‌ت بشۆ به‌تایبه‌ت دوای ته‌والێت كردن.
پێنجه‌م: پاكوخاوێنی ته‌والێت و حه‌مام زۆر گرنگه.
شه‌شه‌م: به‌كارنه‌هێنانی خاولی و په‌رداخ و كه‌وچكی یه‌كتر.
حه‌وته‌م: دوركه‌وتنه‌وه له‌خواردنی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كان.
هه‌شته‌م: باش كوڵاندنی گۆشت و خواردنه‌كان.
ر. ئ.

بیروڕا