کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

کەشانسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ئەمڕۆ بە گشتیی ساماڵ دەبێت و سبەینێش ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان  رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بەپێی پێشبینییەکان سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک کاتدا و پلەکانی گەرماش بەرزتردەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ: هەولێر 42 پلە, دهۆک 40 پلە, سلێمانی 38 پلە, کەرکوک 44 پلە، هەرچی هەڵەبجەش 40 پلەی سیلیزی دەبێت.


ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan