کوردستانی
مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا هێرشبکات کارەساتی مرۆیی روودەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هیزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە رایگەیاند، نیگەرانن لە هەڕەشەی هێرشی نوێی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و دەشڵێت "ئەگەر تورکیا هێرشبکات کارەساتی مرۆیی روودەدات".
فەرماندەی گشتیی هیزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە رایگەیاند، نیگەرانن لە هەڕەشەی هێرشی نوێی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و دەشڵێت "ئەگەر تورکیا هێرشبکات کارەساتی مرۆیی روودەدات".
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هیزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "هەڕەشەکانی ئەم دوایەی تورکیا نیگەرانمان دەکات و مەترسین لەسەر باکووری سوریا".
جەختیشدەکاتەوە "هەر سەرپێچییەک و هێرشکردنێک سوریا دابەشدەکات و قەیرانێکی مرۆیی نوێ دروستدەکات و خەڵکی ناوچەکە ئاوارە دەبن".
هاوکات دەشڵێت "ئەو هەڕەشانە کاریگەری دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەکەدا، داواش لە هاوپەیمانان دەکات رێ لە هێرشی تورکیا بگرن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


