کوردستانی
پسوڵەی خۆراک دەکرێتە ئەلیکترۆنی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی دھۆک رایگەیاند، بەشە خۆراکی 721 خێزان بڕدراوە و ئێستا کار دەکرێت پسولەی خۆراک بکرێتە ئەلیکترۆنی، ئەگەر ئەو کارە تەواوبێت ئەوکات بەشە خۆراکی بازرگان و سەرمایەدارانیش دەبڕدرێت.
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی دھۆک رایگەیاند، بەشە خۆراکی 721 خێزان بڕدراوە و ئێستا کار دەکرێت پسولەی خۆراک بکرێتە ئەلیکترۆنی، ئەگەر ئەو کارە تەواوبێت ئەوکات بەشە خۆراکی بازرگان و سەرمایەدارانیش دەبڕدرێت.
لە لێدوانێکدا حوسێن سەبری، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی دھۆک بە پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە "ئەو کەسانەی مووچەی بنەڕەتیان لە ملیۆنێک و 500 ھەزار زیاتر بێت بەشە خۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت و تائێستا بەشە خۆراکی 721 خێزان بڕدراوە، کە ئەوانەش وەزیر, پارێزگار, بەڕێوەبەری گشتی, راوێژکار و قایمقامن، چونکە ئەوانە پلە باڵان و مووچەی بنەڕەتیان لە ملیۆنێک و 500 ھەزار دینار زیاترە و ئێمە بەپێی رێنمایەکان کاری خۆمان دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا کار دەکرێت بۆ ئەوەی پسوڵەی خۆراک بکرێتە ئەلیکترۆنی کە ئەوە تەواوبێت کاری لەسەر دەکرێت ئەوکات بەشە خۆراکی چینی دیکەش دەبڕن و خەڵکی دیکەش زیاتر دیار دەبێت کە مووچەیان لە ملیۆنێک و 500ھەزار دینار زیاترە، لەوانە بازرگان و سەرمایەدارەکان بەشە خۆراکی ئەوانیش دەبڕن".
روونیشیکردەوە "پسوڵەی خۆراک ببێتە ئەلیکترۆنی زۆرباش دەبێت، ئەوکات پەیوەندیمان لەگەڵ ھەموو داموودەزگاکان دەبێت و تەنانەت لەگەڵ کەمپەکانیش، بۆیە بەرچاو روونی زیاترمان دەبێت".
ر. ئ.
بیروڕا


