کوردستانی
گۆڕانی خێرا لە کەشوهەوادا روودەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ماوەی چەند رۆژێکە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوەیە، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت "پلەکانی گەرما تا دێت زیاتر بەرزدبنەوە، بەڵام بەشێوەیکی خاو نەک کتوپڕ".
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیا راگەیاند "بەهۆی گۆڕانکارییەکان لە رەوشی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەتوانین بڵێین لە یەکی حوزەیرانەوە پێمان ناوەتە وەرزی هاوینەوە، هەرچەندە بەگوێرەی گۆڕانکارییە فەلەکییەکان لە 21-6 ەوە بەفەرمی دەچێنە وەرزی هاوین".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە رۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما بە تەدریجی زیاتر بەرزدەبنەوە، ئەو گۆڕانکارییانەی لە رەوشی کەشوهەوای زەویدا درووستبووە، وایکردووە بەردەوام پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە بکەن".
پێشتریش دەستەی کەشناسیی عیراق هۆشداریی دایە دامودەزگا حکومییەکان کە پلەکانی گەرما بە ئاستێکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و پێویستە ئامادەکاریبکرێت بۆ هەر حاڵەتێکی چاوەڕوانکراو.
ر. ئ.

بیروڕا