کوردستانی

هەواڵیکی خۆش بۆ جوتیاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵیکی خۆش بۆ جوتیاران
مەودا میدیا-

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو جوتیاران ھەرچەندەی گەنمیان ھەبێت و دەتوانین لێیان وەربگرین، ئاماژەی بەوەشکرد هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکەین بۆ ئەمساڵ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی حوزەیرانی 2022 كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بۆ ھەر تۆنێك گەنم بڕی 850 ھەزار دینار دیاریكراوە، ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو جوتیاران ھەرچەندەی گەنمیان ھەبێت و دەتوانین لێیان وەربگرین و بە شێوازێكی خێرا پارەكانیان پێبدەین".

ئاماژەی بەوەکرد "لە ئێستاوە، بڕێک پارە هاتووەتە سەر هەژمارمان لە هەولێر 500 ملیۆن دینار، لە سلێمانی یەک ملیار دینار، لە دهۆک 500 ملیۆن دینار، هەفتەی داهاتوو بڕە پارەکەی دیکەش دێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر هیچ کێشەیەک دروست نەبێت دەتوانی لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا پارە بەو کەسانە بدەین کە گەنمەکەیان رادەستی سایلۆکان کردووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan