کوردستانی

چەند بڕیارێک بۆ مەرزەکانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند بڕیارێک بۆ مەرزەکانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی حوزەیرانی 2022 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گومرکی ھەرێم سەردانی مەرزی پەروێزخانی کردووە و لەگەڵ سەرپەرشتیاری مه‌رزه‌كه‌ و نوێنەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کۆبووەتەوە.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی رایگەیاند "لەژێر رۆشنایی بەدواداچوون و ئامارەکانی بەردەست جوڵە بازرگانی و گەشتیارییەکان لە رێگەی مه‌رزه‌كه‌وه‌ بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لە کۆکردنەوەی داھات و مووچەی مووچەخۆران و بوودجەی پرۆژەکان هه‌بووه‌".

وەزیری دارایی داوایکردووە، ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بوژاندنەوەی جوڵەی بازرگانی و کارئاسانی بۆ بازرگانانی ناوخۆیی ھەماھەنگ و ھاوکاربن، هەروەها ھەموو جۆرە قۆرخکارییەک کۆتایی پێبھێندرێت ئەوەش لەپێناو رەخساندنی ھەلی بازرگانی و ھاوردەکردن و ھەناردەکردن بۆ سەرجەم بازرگانان بەبێ جیاوازی.

هاوکات بەئامانجی بوژاندنەوەی جوڵەی بازرگانی و زیادکردنی داھات و چەند بڕیارێکی بۆ مەرزی پەروێزخان و مەرزەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکرد ئەمانەن:

1- لەمەودوا بارەکانی ترانزێت کڵۆم دەکرێت و بەبێ مەئمور بەڕێدەکرێت.

2- بازرگانان ئازادن لە بازرگانیکردن و حساباتی رەسیدیان لەگەڵ ناکرێت.

3- لابردنی رەسید بۆ ھەموو ئەو بارانە كە لە دەروازەكان هاوردە دەكرێن.

4- پێداچوونەوە بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرک دەكرێت.

5- پێداچوونەوە بە لێخۆشبونی (202) مادە کە حکومەتی عێراق لێخۆشبوونی بۆ کردووە.

6- تەسریحەی گومرکی تەنھا یەک جار پارە وەردەگیرێت واتا لە دووبارە بوونەوە هیچ بڕه‌ پارەیه‌ك وەرناگیرێت.

7- کرێی بارھەڵگرەکان مەرزی پەروێزخان رێکدەخرێنەوە.

8- پێداچوونەوە بەکرێی پشكنینی كۆمپانیاكانی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەروازەكان دەکرێت.

9- پێداچوونەوە بە پاراستنی بەروبوومی ناوخۆیی دەکرێت لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان.

10- به‌ راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری دابینکردنی 200 دۆنم زەوی بۆ کۆگاکانی بازرگانان كە ئەمیش دەبێتە هۆی رەخساندن 2000 هەلی كار بو ناوچەی گەرمیان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan