کوردستانی

بانکی خوێن لەبارەی نەبوونی خوێن روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانکی خوێن لەبارەی نەبوونی خوێن روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانی دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت کێشەی کەمی خوێن نییە لە بانکی خوێندا، ئاماژە بەوەشدەکات پێشتر کێشەی کەمی هەندێک کەرەستەیان هەبوو، بەڵام ئەو کێشەیەش چارەسەرکراوە.

کۆچەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژانە بانکی خوێن کراوەیە و هاوڵاتییان بەردەوام دێن خوێن دەبەخشن، بۆیە کێشەی کەمی خوێنی نییە لە بانکی خوێن".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێشتر کێشەی کەمی هەندێک کەرەستەمان هەبوو، بەڵام ئەو کێشەیەش چارەسەرکرا و رۆژانە نەخۆشخانەی هیوا چەند خوێنی بوێت بۆی دەنێرین و کێشەی کەمخوێنیمان نییە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan