کوردستانی

پۆلیس رێگری لە هاوڵاتییەک دەکات خۆی بسوتێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس رێگری لە هاوڵاتییەک دەکات خۆی بسوتێنێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ رێگیریان لە هاوڵاتییەک کردووە کە خۆی بسوتێنێت، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو هاوڵاتییە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە "بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر دوای ئاگاداركردنەوەیان كە هاوڵاتییەكی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر ویستبووی خۆی بسووتێنێت و دەستبەجێ هێزەكانیان گەیشتوونەتە و شوێنەكە رێگریان لێکردووە".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەذکرد کردووە "وێڕای رێگریکردن لە خۆسووتاندنی هاوڵاتییەکە دەستبەسەرکراوە لەلایەن پۆلیسەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan