کوردستانی
رەخنە لە وەزیری تەندروستی دەگیرێت و داوای روونکردنەوەی لێدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خۆبەخشان و دانەمەزراوانی بەشە پزیشکییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەیاننامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن "وەزیری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان تەنها 40 چرکە باسی دامەزراندنی دەرچووە پزیشکییەکانی کرد".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "پاش ئەوەی ئەمڕۆ جەنابی وەزیر بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستان کرا لە گفتوگۆیەکی چوار کاتژمێری دا تەنها چل چرکە ئاماژە بەدانەمەزراندنی زیاتر لە دەیان هەزار دەرچووانی دانەمەزراو و خۆبەخشی بەشە پزیشکییەکان و داتەپینی زیاتر لەپەنجا لە سەدی کەرتی تەندروستی کرا"، بۆیە بەپێویستمانزانی کۆمەڵێک روونکردنەوەتان پێ بدەین:
یەکەم: گرنگی نەدانی جەنابی وەزیر بەدەیان هەزار دانەمەزراوی بەشە پزیشکییەکان و خۆبەخشەکان و خۆدزینەوەی جەنابیان لەبابەتە گرنگەکانی وەزارەتی تەندرووستی کە 77 پەرلەمانتار 256 پرسیاریان لە وەزیر کردووە لە وەڵامی 256 پرسیار کە جەنابی وەزیر کە دوو کاتژمێری خایاندووە تەنها چل چرکە ئاماژە بە دەیان هەزار دانەمەزراو کراوە؟ ئێمە چاوەڕوان بووین وەزیری تەندروستی روونکردنەوە و داوای لێبوردنی هەبێت لەو نادادپەروەرییەی لە سنووری سلێمانی کراوە بەوەی گرێبەستیان بۆ شوێنەکانی دیکەی کردووە و سلێمانیان لێ بێبەش کردووە؟ چاوەڕێ بووین وەڵامدانەوەی هەبێت بۆ هەفتەیەک خۆپیشاندان و مانەوەمان لەسەر شەقام، بەڵام لەقسەکانیدا بۆمان دەرکەوت ئەم کەسە بەهیچ شێوەیەک هەست بەبەرپرسیارێتی ناکات و توانای نییە وەزارەتێکی گرنگی وەکو وەزارەتی تەندرستی بەڕێوەببات و بۆیە داوای دەس لەکارکێشانەوە لەجەنابیان دەکەین.
دووەم: حەفتا و حەوت پەرلەمانتار نزیکی 256 پرسیاریان لە وەزیر کردووە هیچیان ئاماژەیان بە کێشە سەرەکییەکە و گرنگەکە نەکردووە؟ با دەرمان هەبێت بابینا هەبێت؟ کە کارمەند نەبێت خزمەتی نەخۆش بکات بەچی ئەچێت؟؟ هەموویان لەبەر هەرهۆیەک بووە خۆیان لە بابەتە گرنگەکە لاداوە کە دامەزراندنە و وە ئاماژەیان بەو دەیان هەزار دانەمەزراو خۆبەخشە نەکردووە، بۆیە گلەییمان لە سەرجەم پەرلەمانتاران هەیە کەنەیان توانییەوە نوێنەرایەتی ئێمە بکەن و کێشەکانی ئێمە بخەنە ڕوو وە لەم ساتەوەختەوە ئێمە هیچیان بە نوێنەری خۆمان نازانین و ئێمە چاوەڕوان بوین لێپرسینەوەی تووند لەوەزیر بکرێت و ئاماژە بەناڕەزایی و گردبوونەوەکانمان بکرێت و بەتایبەتیش عەیبە و شورەییەکی گەورەیە بۆ پەرلەمانتارانی سنووری سلێمانی کە نەیان توانی و جورئەتیان نەبوو لەبەردەم وەزیردا لەسەر زوڵم و ستەمی ناوچەکەیان بەجواب بێن و بێ دەنگی و سەرشۆڕیان هەڵبژارد.
ئەوەش هاتووە "داواکارین لە هەموو ئەو حزب و لایەن و کەناڵ و رۆژنامە و راگەیاندنانەی خۆیان بە خەمخۆری کەرتی تەندروستی دەزانن لەسەر ئەم سوکایەتییەی پەرلەمانتاران و وەزیرەکان کە بە هەموو کوردستان بەگشتی و سنوری سلێمانی بە تایبەت دەکەن بەدەنگبێن و هەڵوێستی روون و ئاشکرایان هەبێت".
س.ر

بیروڕا