کوردستانی
ژنێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شیروانەی قەزای کەلار ژنێک برایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.
موقەدەم عەلی جەمال قدووری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 3ی حوزەیرانی 2022 لە گەڕەکی شیروانەی قەزای کەلارەوە تەرمی ژنێک بەناوی (ج - ح - م ) لەدایکبووی 1986 هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو".
ئاماژە بەوەشکرد "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵی خۆیان کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر چۆنێتی رووداوەکە".
س.ر

بیروڕا