کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی بە بەڵگەوە وەڵامی تۆمەتەکان دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی بە بەڵگەوە وەڵامی تۆمەتەکان دەداتەوە
مەودا میدیا-

د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە بەڵگە وەڵامی رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەداتەوە کە باسی لە دابینکردنی بەشە دەرمانی پارێزگای سلێمانی کردووە و د. سەباح دەڵێت "زانیارییەکانیان ناڕاستە و موزایەدەی سیاسییە".

لە روونکردنەوەکەدا د، سەباح نەسرەدین داوا لە رێبوار ئەوڕەحمان دەکات ئاماژەبەوەدەکات "داواکارم ئەو نووسراوە بڵاوبکەیتەوە کە لەسەر داوای بەڕێزتان بڕە دەرمان و پێداویستی پزیشکی دابینکرابێت بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی نەک نووسراوی (داواکاری) بەڵکو نووسراوی فەرمی و رەسمی دابینکردن".

ئاماژە بەوەشکراوە "دووبارە تەحەدای تەواوی ئەو زانیارییە بێ بنەماکانی خۆت و لیستەکەشت دەکەم کە هیچ بڕە دەرمانێک لەسەر داوای هیچ پەرلەمانتارێک پێمان گەیشتبێت ئێمە قسەمان لەسەر ئەنجام کردووە نەک هەوڵ".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan