کوردستانی

چوار ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 15 ساڵ زیندانیکردن سزادران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 15 ساڵ زیندانیکردن سزادران
مەودا میدیا-

دادگەى تاوانەکانى کەرکوک چوار ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە فراکسیۆنی برایەتى بە سزای 15 ساڵ زیندانیکردن سزادەدات، بڕیارەکەى دادگە لەسەر بنەمای سکاڵایەکى دیوانى پارێزگاى کەرکوک بووە لەسەر ئەو چوار ئەندامەی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

بەپێی نووسراوێکی دادگەی تاوانەکانی کەرکوک کە رۆژی پێنجشەممە 2ی حوزەیرانی 2022 بڕیاریداوە بە سزادانی هەریەک لە عیرفان کەرکوکى، پەروین محەمەد، ریاز محەمەد و ئەدوەر ئۆراهام، ئەندامانى پێشووى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە فراکسیۆنی برایەتى.

بەپێی نووسراوەکە بێت، دیوانی پارێزگای کەرکوک سکاڵای لەسەر ئەو ئەندامانە تۆمارکردووە، بۆیە دادگە بڕیاریدا بە سزادانیان بە 15 ساڵ زیندانیکردن و دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵکەکانیاندا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی رابردوو دادگەی تاوانەکانی کەرکوک هەمان بڕیاری سزادانی بۆ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەرکرد.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan