کوردستانی
جیاوازیی خواست لەسەر کارەبا لە چوار وەرزی ساڵ دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا جیاوازیی خواست لەسەر کارەبا لە چوار وەرزەی ساڵ دەخاتەڕوو، بەپێی ئەوە بێت لە وەرزی زستان زۆرترین خواست لەسەر کارەبا هەیە.
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ژێرخانی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان 6902 مێگاواتە، خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا زیاترە کە رێژەکەی 6500 مێگاواتە".
ئاماژەی بەوەكردووە "خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی هاویندا رێژەکەی 4500 مێگاواتە و لە وەرزی پایزیشدا 3500 مێگاواتە کە کەمترە لە هەردوو وەرزەکەی دیکە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دۆخێکی خراپە و هاوڵاتییان بەردەوام ناڕەزاییان هەیە لەبەرانبەر کەمی پێدانی کارەبا.
س.ر

بیروڕا