کوردستانی
پێدانی ڤیزای ئەڵمانیا بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر رایدەگەیەنێت لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە تۆماركردنی وادەی پێشكەشكردنی داواكاری ڤیزای ئەڵمانیا دەكرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات هاوڵاتییان دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن بۆ سەردانکردن.
ئەمڕۆ هەینی 3ی حوزەیرانی 2022 کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر رایگەیاند "لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە 5ی حوزەیرانی 2022 تۆماركردنی وادەی پێشكەشكردنی داواكاری ڤیزای ئەڵمانیا دەكرێتەوە بۆ تۆماركردنی وادەی سەردانیكردنیش پێویستە پێشوەخت لەڕێگەی لینکێکەوە لەسەر ماڵپەڕی کونسوڵخانە هاوڵاتییان ناوی خۆیان تۆماربكەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەگەر هاوڵاتییان بەڵگەنامەی ناتەواو و ساختە پێشكەشبکەن پێدانی ڤیزا پێیان رەتدەكرێتەوە، ئەوەش كاریگەری خراپی لەسەر داواكارییەكانی داهاتوو دەبێت".
س،ر

بیروڕا