کوردستانی
هۆشداریی دەدرێت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرگریی شارستانی گەرمیان هۆشداری دەدات لەوەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە سنووری گەرمیان دەکات و داواش لە هاوڵاتییان دەکات پابەندی چەند رێنماییەک بن.
ئەمڕۆ هەینی 3ی حوزەیرانی 2022 بەرگریی شارستانی گەرمیان رایگەیاند "بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە ناوچەکەمان دەکات، بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەکانی پێویستە رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی جێبەجێبکرێت".
رێنماییەکان:
1- لە کاتژمێر 11ی نیوەڕۆ تاوەکو 4ی ئێوارە لە ماڵ بمێننەوە و مەچنە دەرەوە.
2- بۆ کاری زۆر پێوسیت نەبێت گەشتی دەرەوەی شار مەکەن.
3- بەنزین نەکردنە ئۆتۆمبێل لە کاتە گەرمەکانی رۆژدا، وەک لە خاڵی یەکەم دیاریکراوە، لەگەڵ کردنەوەت قەباغی تانکی بەنزین رۆژانە (2 تا 3) جار بەمەبەستی کەمبوونەوەی غازی ناو تانکی.
4- جێنەهێشتنی ئەم کەرەستانە ناو ئۆتۆمبیل کە مەترسی گڕگرتنیان لێدەکرێت، وەک (پیکنیک، چەرخ، هەموو جۆرەکانی بۆن خۆشکەر، کێبڵ و شاحینەی موبایل، پاوەربانک).
5- داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بە مەبەستی خۆفێنککردنەوە روو نەکەنە رووباری سیروان، چونکە لە رووی تەندروستی و رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی گونجاونییە بۆ مەلەکردن.
6- ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی شار و شارۆچکەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی گەرمیان دەکەینەوە، لەکاتی هەبوونی هەر کێشە و گرفتێکدا راستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی (115) بۆ بەهاناوەچوونیان.
س.ر

بیروڕا