کوردستانی

تۆمەتبارێك دەستگیرکرا هەڕەشەی تەقاندنی نارنجۆکی کردبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێك دەستگیرکرا هەڕەشەی تەقاندنی نارنجۆکی کردبوو
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كە هەرەشەی تەقاندنی نارنجۆكێكی كردبوو، دەستیش بەسەر ئەو نارنجۆکەدا گیرا کە تۆمەتبارەکە ویستبووی بیتەقێنێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی سەرا ئاگادار كرایەوە كە وا تۆمەتبارێك لەناوبازاڕی شاری سلێمانی نارنجۆكێكی پێیە و هەڕەشەی تەقاندنەوەی دەكات، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تۆمەتبارەكە دەستگیركرا، دەستیشگیرا بەسەر ئەو نارنجۆكەدا كە بە تۆمەتبار بووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (س ، أ ، ح لەدایكبووی 1985) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan