کوردستانی

گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا لە روباری سیروان لە ئیدارەی گەرمیان خنکا.

موقدەم عەلی جەمال قدووری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3ی حوزەیرانی 2022  گەنجێک بەناوی (زیرەک خەلیل عەبدوڵڵا) لەدایکبووی 2003 دانیشتووی ناحیەی رزگاری لە روباری سیروان خنکا".

ئاماژەی بەوەکرد "بەوتەی کەسوکاری ناوبرا بەمەبەستی مەلەکردن رووی لە روباری سیروان کردووە و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە، دوای گەشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلار و تیمی غەواز توانیان تەرمەکەی بدۆزنەوە و لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار دەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan