کەشانسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و خێرایی باش مامناوەند دەبێت، ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سوکیش هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکان بەگشتی ساماڵ دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرایی باش مامناوەند دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی سوکیش هەیە و پلەکانی گەرماش وەک دوێنێ دەبن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بەپێی پێشبینییەکان سبەینێش ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەوردەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی سوکیش هەیە.