کوردستانی
کێشەی مووچەی سێ هەزار کەس چارەسەرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە دوو لیوای هاوبەش پێکهێندراوە و لە ماوەکانی رابردوودا کێشەی تەرخان نەکردنی بودجە هەبوو بۆ ئەو پێشمەرگانەی لە لیوا هابەشەکاندان، لەوبارەیەوە جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە دەڵێت "ئێستا خۆشبەختانە لە بودجەی فریاكەوتن پارەیان بۆ تەرخان كراوە و لە قۆناغی كۆتاییدایە".

ئەمڕۆ شەممە چواری حوزەیرانی 2022 لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "سەبارەت بەو لیوایەی پێشمەرگە، كە تێكەڵ بە لیوایەكی عیراقی دەكرێت، كێشەی بودجەیان هەبوو، ئێستا خۆشبەختانە لە بودجەی فریاكەوتن پارەیان بۆ تەرخان كراوە و لە قۆناغی كۆتاییدایە".
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاماژە بەوەش دەکات "داوامانکردووە مووچەی ئەو پێشمەرگانە هاوتای سوپای عیراقبێت و نابێت کەمتربێت کە ئەوەش یەکێکی دیکەبووە لە کێشەکان لە رابردوودا"، وتیشی "راهێنان و دابینکردنی هەموو پێویستییە سەربازییەکان عیراق دابینی دەکات و هیچ پەیوەندیان بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نامێنێت".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی لەو لیوا هابەشانەدا دەستبەکاردەبن سێ هەزار پێشمەرگەیە، لیوا قارەمان شێخ كەمال وتیشی "هەموو شت تەواو بووە، بەهۆی پێكنەهێنانی حكومەتی عیراق و نەبوونی بودجە بابەتەكە دواكەوت، بەڵام دواجار لە بودجەی فریاكەوتن پارەیان بۆ دابین كرا".

ر. ئ.
بیروڕا