کوردستانی
زانیاریی نوێ لەسەر ئەو گەنجەی لە دهۆک هەردوو گوێی بڕدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە رووداوێکی دەگمەن و نامۆدا شەوی رابردوو گەنجێک لە سنووری پاریزگای دهۆک لە دواوە هێرش دەکرێتە سەری و هەردوو گوێچکەی دەبڕدرێت، وتەبێژی پۆلیسی دهۆکیش دەڵێت "گەنجەکە ئێستا تەندروستی جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".

گەنجێک لە سنووری پارێزگای دهۆک شەوی رابردوو هەردوو گوێچکەی لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە بڕدرا، لەسەر ئەو رووداوەش وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "گەنجەکە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت، تەندروستیی جێگیرە، بەڵام سەبارەت بە چارەسەری تەواوەتی پێویستە پزیشکانی تایبەت کە چاودێریی دەکەن بڕیاری لەبارەوە بدەن".
وتبەێژی پۆلیسی دهۆک لەبارەی توانای بیستنی گەنجەکە لە دوای ئەو رووداوە وتی " بە وتەی پزیشکەکان ئێستا بیستنی کێشەی نییە و هەرچییەکی پێدەوترێت دەبیستێت، بەڵام نازانین لە داهاتوودا کێشەی بیستنی بۆ دروست دەبێت یان نا".
ئەوە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو گەنجێک بەناوی وەجدی زێدان لە کامپی شاریای پارێزگای دهۆک، لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە لەلایەن سێ کەسەوە هێرش دەکرێتە سەری و هەردوو گوێی دەبڕن، پۆلیسی دهۆک دەشڵێت "گەران بەدوای تۆمەتبارەکاندا بەردەوامە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا