کوردستانی
ئاگاداری بەم گەرمایە نرخی یەک بەرمیل نەوت چەندە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە وەرزی گەرمایداین و خواست لەسەر نەوت نییە و نرخی نەوتیش بە بەرزی ماوەتەوە یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکاندا 185 هەزار دینارە، نەوت فرۆشێکیش دەڵێت "هەتاوەکو نرخی بەنزین و گاز بەمشێوەیە لەبازاڕەکان بەرزبێت نرخی نەوتیش بەهەمان شێوە دەمێنێتەوە".
محەمەد فاخر، نەوتفرۆش لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا بازاڕی کڕین و فرۆشتنی نەوتی سپی ماڵان راگیراوە ساڵانی رابردوو لە 15ی حوزەیرانی 2022 بازاڕی کڕین و فرۆشتنی نەوت دەکرایەوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بەرزی نرخی نەوتەوە کردنەوەی بازاڕی نەوت دوادەکەوێت بۆ مانگی حەوت و هەشت".
ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکاندا 185 هەزار دینارە و هەتاوەکو نرخی بەنزین و گاز بەمشێوەیە لەبازاڕەکان بەرزبێت نرخی نەوتیش بەهەمان شێوە دەمێنێتەوە، هەروەها ساڵانی رابردوو ئەم کاتانە نرخی نەوت 105 بۆ 110 هەزار دینار بوو".
ئەو نەوتفرۆشە وتی "دابەشکردنی نەوتیش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگیراوە، ئەگەر دابەشکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە ئەوا نرخی نەوت دادەبەزێت لە بازاڕەکاندا".
س.ر

بیروڕا