کوردستانی

سێ کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند کە بە ناوی وەرگرتنی ڤیزاوە فێڵیان لە هاوڵاتییان کردووە و مامەڵەکانیان وەک ئەوەی لەسەری رێککەوتبوون بۆ جێبەجێنەکردوون.

ئەمڕۆ شەممە 4ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "پۆلیسی ناوشاری هەولێر بەشی رۆژهەڵات دەستگیرکردنی باندێکیان بە ناوەکانی (ف. ش. ع.) و (ک. ح. ح.) و (ک. ق. ج.) راگەیاند کە هەستابوون بە دانانی نووسینگەی دراو بەشێوەی ساختە کە بە فێڵی وەرگرتنی ڤیزا پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە".

ئاماژە بەوەکراوە "دوای ئەوەی تۆمەتباران دەستگیرکران، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەپێی مادە 456 لە یاسای سزادان  رادەستی دادگە کراون".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan