کوردستانی
پارێزگاری هەولێر: کێشەی کەمئاوی بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت بەهۆی وشكەساڵییەوە كاریگەریی زیاتر دەركەوتووە لە پارێزگاكە و ئاوی ژێرزەوی و بیرەكانیش وشكیان كردووە، ئاماژە بەوەشدەکات ژوورێكی عەمەلیاتیان بۆ چارەسەری كێشەی كەمئاوی لە هەولێر دروستكردووە و ژمارەیەكی زۆر تانكەریان ئامادەكردووە.
ئەمڕۆ شەممە 4ی ئایاری 2022 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پلانی پێشووی رووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی بۆ 30 ساڵ بوو، بەڵام دوای 12 ساڵ سەریهەڵدایەوە، دوو بودجەیان بۆ تەرخانكراوە، بەڵام هێشتا هەولێر كەمئاوە".
ئاماژەی بەوەکرد "بەهۆی وشكەساڵییەوە كاریگەریی زیاتر دەركەوتووە لە پارێزگاكە و ئاوی ژێرزەوی و بیرەكانیش وشكیان كردووە، لەگەڵ ئەوەش كێشەی كەمی كارەبامان هەیە".
س.ر

بیروڕا