کوردستانی

بڕیار درا هەموو ئێوارەی شەممانێک لە هەولێر ئاهەنگ بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار درا هەموو ئێوارەی شەممانێک لە هەولێر ئاهەنگ بێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر رایدەگەیەنێت ئێوارانی هەموو شەممەیەك ئاهەنگ و كۆنسێرت وەك بەشێك لە چالاكییە جۆراوجۆرەكانی گەشتوگوزار بێبەرانبەر لە شاری هەولێر سازدەكرێت.

ئیسماعیل مینە خان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاند "بۆ زیاتر سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران و دروستكردنی كەشێكی خۆش، ئێوارانی هەموو شەممەیەك ئاهەنگ و كۆنسێرت وەك بەشێك لە چالاكییە جۆراوجۆرەكانی گەشتوگوزار بێبەرانبەر سازدەكرێت".

ئاماژە بەوەش دەکات "كۆنسێرتەكان كاتژمێر 8ی ئێوارە دەستپێدەكەن و هەر جارە لە یەكێك لە پاركەكانی هەولێر دەبێت، بۆ ئەم هەفتەیەش كۆنسێرتەكە لە پاركی شانەدەر سازدەكرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر وتیشی "بەهۆی سەقامگیریی پایتەختی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیاری، رێژەی گەشتیاران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو كارئاسانییەكی بۆ كەرتەكە كردووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan