کوردستانی
کاتی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کاتی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان و عیراق دیاریکرا و بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ئامادەکارییەکان بەرەو کۆتایی دەچێت.
نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی کۆتا راگەیەندراوی حکومەتی عیراق لە 18ی حوزەیرانی 2022 یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان و عیراق بۆ وڵاتی سعودیە بەڕێدەکەون و بڕیارە تا 23ی ئەم مانگە سەرجەم حاجیان عیراق و هەرێم بچنە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوو هەزار و 120 كەس لە هەرێمی كوردستان دەچنە سعودیە بۆ بەجێهنانی فەریزەی حەج و ئامادەکارییەکان بەرەو کۆتایی دەچێت و ئەم هەفتەیە مامەڵەی سەرجەم حاجیان ئامادە دەبێت".
س.ر

بیروڕا