کوردستانی

دوو برا لە رووداوێکدا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو برا لە رووداوێکدا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا له‌ گه‌لی زێوه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دینارته‌ی قەزای ئاکرێ لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 4ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 8:00 لە رێگەی گه‌لی زێوه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دینارته‌ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە جۆری وەرگەڕان کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا پیکاب بوو لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا".

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەکرد "ئەو دوو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە برای یەکترین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan