کوردستانی
شاخەوان عەبدوڵڵا: دەبێت دەرگاکانی بەردەم گەندەڵی دابخرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایدەگەیەنێت لەگەڵ تێپەڕاندنی یاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراك نین بەم شێوازەی ئێستا، ئاماژەی بەوەکرد دەبێت دەرگاکانی بەردەم گەندەڵی دابخرێن.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "به‌و شێوازه‌ی ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی یاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراك نین و له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره له‌باره‌ی ئه‌و یاسایه، پێویسته ئه‌وله‌ویانه گرنگه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن و ده‌رگاكانی به‌رده‌م گه‌نده‌ڵیش دابخرێن".
ئاماژەی بەوەکرد "ئێمه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتاران هه‌وڵده‌ده‌ین، یاسا پێشنیازکراوەکە و پەسەندکردنی بەرەو ئەو ئەولەویەتانە ئاراستە بکەین، لە پێش هەمووشیانەوە: ده‌سته‌به‌ركردنی ماده خۆراكییه‌كانی ناو فۆڕمی خۆراك و سه‌به‌ته‌ی خۆراك، گرێنتیكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك كاره‌با و پاڵپشتیكردنی له كه‌رتی كشتوكاڵ و خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كان جوتیاران، جێبه‌جێكردنی داواكاریی وانه‌بێژان و به هه‌میشه‌ییكردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ به‌سه‌ر خزمه‌ته‌كه‌یاندا تێپه‌ڕیوه و جێگیركردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی پێویست بۆ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی شایسته و هه‌ژار و زیانپێگه‌یشتوون".
باسی لەوەشکردووە "ماده‌ی 13 له یاسای ئیداره‌ی دارایی ژماره (6)ی ساڵی 2019 و میکانیزمی خەرجکردن بە رێژەی (1/12) یان کەمتر لە کۆی خەرجییە راستەقینەکانی ساڵی دارایی پێشوو بۆ خەرجییەکانی ئێستا بەسە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات بۆ ئەم ساڵی دارایی".
س.ر

بیروڕا