کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان دواکات بە هاوڵاتییان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان دواکات بە هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا- 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار تەنیا ئەمڕۆ و سبەی ماوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی حوزەیرانی 2022 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێك لە قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژناكرێنەوە و تەنیا ئەمڕۆ و سبەی ماوە و كۆتایی دێت، بەڵام ئێستاكە دامودەزگەكان لە پێشوازی هاوڵاتییاندان و هەموو ئاسانكارییەك بۆ سوودمەندبوونیان لە بڕیارەكە دەكرێت".

ئاماژە بەوەكراوە "ئەو هاوڵاتییانەی قەرزی حكومەتیان لایە لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو دوو رۆژەی ماوە، سەردانی دامودەزگەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار و شوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەندبن، ئەگینا بە پێچەوانەوە دوای وادەی دیاریكراو، هیچ داشكاندنێك نایانگرێتەوە و بڕیارەكەش درێژناكرێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan