کوردستانی
پارتی هاتەدەنگ و تۆمارکردنی سکاڵا لەسەری بەبێ بنەما دەزانێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دادگەی فیدڕاڵی سکاڵای تۆمارکردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بەهۆی ئەوەی پابەندنییە بە بڕیاری دادگەی فیدراڵییەوە لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی دەڵێت "ئەو سکاڵایە بێ بنەمایە".
بەپێی نووسراوێکی دادگەی فیدراڵی عیراق بێت، لەلایەن ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دادگەی فیدڕاڵی بە تۆمەتی یاخیبوون لە دەستووری عیراق و پابەندنەبوون بە بڕیاری دادگەوە سکاڵای لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمارکردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات و سەرجەم کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و حکومەت و پەرلەمان رەتبکرێتەوە.
ئەشواق جاف، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە لە هەرێمی کوردستان حکومەتێکمان هەیە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بەپێی دەستووری عیراقیش قەوارەیەک هەیە بە ناوی هەرێمی کوردستان، کەواتە هەر بڕیارێک دەرچێت بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان نییە، بەڵکو بڕیاری حکومەتی هەرێمە".
لەبارەی ئەو سکاڵایەی تۆمارکراوە ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "دیارە لای ئەو ئەندام پەرلەمانە ئەو شتانە روون نییە، بۆیە سکاڵای تۆمارکردووە لەسەر پارتی، بڕیارەکە هەرچی بێت لەبارەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەبارەی نەوت و گازی هەرێمەوە تەنها بڕیاری پارتی نییە، بەڵکو هی حکومەتی هەرێمی کوردستانە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی بێت دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت و گاز رادەستی حکومەتی عیراق بکات بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانەش کاتێکی زۆری دەوێت، چونکە لە دوایی کۆتایی هاتنی سەرجەم هەنگاوەکان ئینجا بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دابیندەکرێت، ئەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەچی بژی و چۆن مووچەی بدرێتێ".
باسی لەوەشکرد "راستە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی بەپێی مادەی 94 دەستوور دەبێت جێبەجێبکرێت، بەڵام بڕیاری دادگەی لەبارەی نەوت و گازی هەرێمەوە لە پاڵ بۆچوونی ئێمەش شارەزایانی دەستووری عەرەبیش پێیان وایە پێشێلکاری دەستوورە، چونکە ئەم یاساییە پێشلکاری مادەکانی 112، 115، 121 و 130 دەستوورە، هەروەها کاتێکی زۆری ئەوێت بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکان تاوەکو بودجە دابیندەکرێت بۆ هەرێم، بۆیە دەبێت حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیەکی دەستووری بکەن و رێکبکەون رێگەچارەی گونجاو بدۆزنەوە".
راشیگەیاند "ئەو بڕیارەی دادگەی فیدراڵی لە ساڵی 2012 دەریکرد بۆ ئەنجومەنی پارێزگای واست راستە، چونکە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسای نەوت و گازی نییە، بەڵام پەرلەمانی کوردستان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دەستووری عیراق داویەتی بە هەرێمەکان لە ساڵی 2007 یاسای نەوت و گازی پەسندکرد، دادگەی فیدراڵی بەبێ باسکردنی هۆکارەکەی دەڵێت یاساکە هەمووی رەتدەکرێتەوە، بۆیە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی نادەستوورییە".
لە کۆتایشدا وتی "ئەو سکاڵایە بێ بنەمایە، چونکە پارتی وەک حزب هەڵسوکەوت ناکات بەپێی دەستوور ئێمە حکومەتێکمان هەیە و ئەو حکومەتە بڕیاریداوە".
س.ر

بیروڕا