کوردستانی

بەشێک لە هێڵی پاسەکانی ناوشار نرخی کرێی گواستنەوە زیاددەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە هێڵی پاسەکانی ناوشار نرخی کرێی گواستنەوە زیاددەکەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و دابەشنەکردنی بەنزینی 690 دیناری عیراقی هەردوو هێڵی پاسی سەرچنار و بەکرەجۆ لە شاری سلێمانی بڕیاریاندا بە زیادکردنی کرێی گواستنەوە.

جەلال بەگ، نوێنەری هێڵی پاسەکانی ناوشاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە بڕیارماندا بە زیادکردنی کرێی گواستنەوەی هەردوو هێڵێ پاسی سەرچنار و بەکرەجۆ لە 500 دینارەوە بۆ 750 دینار".

ئاماژەی بەوەشکرد "لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداری ئەم زیادبوونە نییە و بەڵێنمان پێدراوە کێشەی بەنزینمان بۆ چارەسەربکرێت، لە دوای چارەسەکردنی کێشەی بەنزین کرێی گواستنەوەی ئەو هێڵانە وەک پێشووتری لێدێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan