کوردستانی
لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باراندەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی کەشناسیی عیراق پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای سبەینێ دووشەممەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان نمەباران دەبارێت.
لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسیی عیراق پێشبینییەکانی بۆ رۆژی دوو شەممە بڵاوکردەوە و ئاماژەبەوەدەکات، سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بارینی نمەباران بە شێوەیەکی پەرشوبڵاو، کە ھەندێک جار ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و ھەروەھا پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە.

کەشناسیی عیراق باسی لەوەشکردووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمینێتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە پلەکانی گەرما بە ئاستێکی بەرچاو بەرزبوونەوەتەوە بە شێوەیەک لە هەندێک ناوچە بەرزترین پلە 47 پلەی سیلیزی بووە.
ر. ئ.

بیروڕا