کوردستانی

بۆ پاڵپشتیكردن له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ 20 ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ پاڵپشتیكردن له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ 20 ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرۆکی حکومەت رەزامەندی-دا بە تەرخانکردنی بڕی 20 ملیار دینار بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە.
  
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی-دا بە تەرخانکردنی بڕی 20 ملیار دینار بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن".

دەشڵێت ئەو بڕە پارەیە "بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان خەرجدەکرێت".  
  
ر. ئ.
  



Qaiwan
Qaiwan