کوردستانی
دوو هۆکار کارکردن لە پرۆژەی شەقامی 100 سلێمانی سستدەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی پرۆژەی دروستکردنی شەقامی 100 مەتر کرد و دەڵێت "کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە، بەڵام زۆر بە سستی کاردەکەن و هۆکارەکەشی دوو خاڵە".
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی پرۆژەی دروستکردنی شەقامی 100 مەتر کرد و دەڵێت "کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە، بەڵام زۆر بە سستی کاردەکەن و هۆکارەکەشی دوو خاڵە".
ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی حوزەیرانی 2022 سەرۆک و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی پڕۆژەکەیان کرد بۆ بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی کارەکانی، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئازاد محەمەد، ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سستی کارکردنی پرۆژەکەی بۆ دوو خاڵ گێڕایەوە:
1- حکومەت توانای دابینکردنی بودجەی نییە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە و هەتا ئێستا کۆمپانیای جێبەجێکار نزیکەی 180 ملیار دینار خەرجی کردووە، بەڵام حکومەت نزیکەی 30 ملیار دیناری پێداون.
2- زیادەڕەوی سەر محرماتی شەقامەکە بەتایبەت لە ناوچەی (تاسڵوجە و تانجەرۆ) کە تائێستا زیادەڕەوییەکان لانەبراوە و رێگرە لە بەردەم تەواوکردنی پرۆژەکە.
وتیشی، چاوەڕوانی راپۆرتی ستافی سەر پڕۆژەکە دەکەین و دواتر بە شێوەیەکی مەیدانی هەوڵەکانمان چڕدەکەینەوە و لەڕێگەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە داوای دابینکردنی بودجە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە دەکەین و لایەنەکان رادەسپێرین کە بەئەرکی خۆیان هەستن و زیادەڕەویەکانی سەرشەقامەکە لاببەن.
ر. ئ.
بیروڕا


